کەشناسى هەرێم: نمە باران دەبارێت و پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە، دەشڵێن، سبەى ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لەکاتەکانی شەودا ئەگەری کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵاتى هەرێم هەیە.

 کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمرۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لەکاتەکانی شەودا ئەگەری کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵاتى هەرێم هەیە.

 ئ.م

Comments are closed.