ئەمڕۆ ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ – تەجەسە، لە شارى ئەسیناى پایتەختى یۆنان کۆبوونەوە و گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەمارۆدانی کامپى مەخموریان لەلایەن سوپای عێراقەوە ئیدانە کرد.
ئەمڕۆ ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ – تەجەشە، لە ئەسینای پایتەختی یۆنان کۆبوونەوە و لە بەشێکى داواکارییەکاندا داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد .
لە بەشێکى دیکەى گردبونەوەکەدا ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ – تەجەشە گەمارۆدانی کامپى مەخموریان لەلایەن سوپای عێراقەوە ئیدانە کرد و داوایان کرد هەرچى زووە کۆتایى بە هێرشەکان بهێندرێت.
لە چالاکیەکەدا گەنجان وێنەکانی ڕێبەر ئۆجالان و پۆستەرێک، کە لەسەری نوسرابوو ‘بمرێ خیانەت’ –یان بەرزکردبووە .
لە بەشێکى دیکەى چالاکییەکەدا بەشداربوان دروشمەکانى “بژی بەرخۆدانی مەخمور”، “بژی سەرۆک ئاپۆ”، “بێ سەرۆک ژیان نابێت” و “بمرێ خیانەت” وترانەوە.
ئ.م
Comments are closed.