لە ئەنقەرە ١٩ ئەندامى هەدەپە لەلایەن پۆلیسى تورکەوە دەستگیرکران

پۆلیسی تورک ئەم بەیانییە هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ لە پێنج ناوچەى ئەنقەرە و ١٩ ئەندامى هەدەپەیان دەستگیرکرد و لە ئێستاشدا ئەو کەسانە گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى ناوچەکە.

ئاژانسى فوڕات نیوز بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە گەڕەکەکانی لە پێنج ناوچەى ئەنقەرە هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و لە ئەنجامدا ١٩ ئەندامى ئەنجومەنی پارتی دیموکراتیکی گەلان هەدەپە –یان بە بیانووى بەشداریکردن لە پیرۆزباییەکانی نەورۆز دەستبەسەرکرد.

ئاماژەبەوەشکراوە، بەشێک لەوانەى دەستگیرکراون بریتین لە بەدریە ئیرماک، بەباهات چاپلان، خەلیل گوزەل، ئەحمەد گوزەل، ئایکوت بۆزکوش، جیهاد گوموش، مەرد ئۆستونداغ، یاسین باخچڤان، سەمەد ئایاتاچ و قادر ایتاچ .

لە کۆتایشدا ئەوەخراوەتەڕوو، لە ئێستادا دەستگیرکراوەکان گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە.

ئ.م

Comments are closed.