دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات، لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێبکاتەوە و تا كۆتایی ئە هەفتەیە بارانبارین بەردەوام دەبێت و ھەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی سەبارەت بە کەشوھەوای ناوچەکانی وڵاتەکە تا کۆتایی ھەفتە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کەشوھەوای سبەینێ ھەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و ئەگەری باران بارینیش ھەیە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بۆ ڕۆژی چوارشەممەش، ئەگەر ھەیە باران بارین بەردەوام بێت لە ناوچە جیاوازەکان و ھەورە بروسکەشی لەگەڵدا بێت، پلەکانی گەرماش روو لە نزمبوونەوە دەکەن بە چەند پلەیەک، بەراورد بە رۆژی پێشتر.
کەشناسی عێراق دەشڵێت: بۆ رۆژانی پێنجشەممە و ھەینیش پێشبینییەکان ھاوشێوەن و پێشبینی باران بارین و ھەورە بروسکە و بەرزبوونەوەی پەلەکانی گەرما، لە چەند ناوچەیەک دەکرێت.
س.س
Comments are closed.