وەزیری پێشووی ئایسلەندا: ئیمرالی دەتوانێت تاقیگەی ئاشتی و دیموکراسی بێت

 وەزیری پێشووی داد و ناوخۆی ئایسلەندا، ڕایگەیاند، دوورگەی ئیمراڵی تاقیگەی ستەم و توندوتیژییە و دەبێت گۆشەگیرییەکە کۆتایی پێبێت و دەشڵێت “ئیمرالی دەتوانێت تاقیگەی ئاشتی و دیموکراسی بێت”.

عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری گەلی کورد ماوەی ٢٤ ساڵە لە زیندانی ئەمنی باڵای جۆری ئێف ئیمرالیە لە ژێر بارودۆخی دابڕانی سەختدا ڕاگیراوە، شاندی ئاشتی نێودەوڵەتی ئیمرالی کە پێکهاتبوو لە سێ کەس لە سێ وڵاتی جیاوازەوە هاتنە تورکیا بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێن لە دژی ئەو گۆشەگیرییەی کە گۆڕا بۆ دۆخی وەرنەگرتنی زانیاری.

 شاندەکە کۆبوونەوەی دژ بە گۆشەگیریەکە لەگەڵ ڕێکخراوە مەدەنییەکان بەتایبەتی دیوانی یاسای سەدە لەسەر کارنامەی دابڕانەکە ئەنجامدرا. ئۆگمۆندور جۆناسۆن، وەزیری پێشووی داد و ناوخۆی ئایسلەندا، کە بەشداریی لە شاندەکەدا کردوە، دوورگەی ئیمرالی بە تاقیگەیەک زانی و ڕایگەیاند، لەو کاتەوە سیستەمی دابڕان بۆ سەرجەم زیندانەکان بڵاوبووەتەوە. جۆناسۆن سەرنجی بۆ ڕۆڵی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە پیلانگێڕی و گۆشەگیریدا ڕاکێشا و ڕایگەیاند، پێویستە داوای لێبوردن لە عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و گەلی کورد بکرێت.

جۆناسۆن ڕایگەیاند، شاندەکە سەرنجیان لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە بوو، لەو چوارچێوەیەدا درێژە بە کارەکانیان دەدەن، جۆناسۆن باسی لەوەشکرد، زیندانی لە دوورگەی ئیمرالی وەک تاقیگە کاردەکات ، دوورگەی ئیمرالی تاقیگەی فشار و توندوتیژییە لە تورکیا، ئیمرالی دەتوانێت تاقیگەی ئاشتی و دیموکراسی بێت، بۆ تێگەیشتن لە گرنگی ئۆجالان لەم بابەتەدا دەتوانین بچینە سەر پرۆسەی ‘ئاشتی’. لە پڕۆسەی چارەسەری پێشوودا، کاتێک دەرگاکان بۆ ماوەیەک کرانەوە، ئۆجەلان قسەی هەبوو لە چارەسەرکردن و دیموکراتیزەکردنی کێشەی کورد، ئەمەش هەم بۆ کورد و هەم بۆ گەلی تورکیا ئومێدی بەخشی، بەڕاستی ئەمە گرنگە. ئەگەر جارێکی تر باسی پڕۆسەی ئاشتی بکەینەوە، پێویستە جارێکی تر دەرگاکانی ئیمرالیە بکرێتەوە. ئەمەیە کە ئێمە داوای دەکەین”.

جۆناسسۆن سەرنجی بۆ سیستەمی گۆشەگیری لە ئیمرالیەوە ڕاکێشا و وتی: ئەو سیستەمە نوێیانەی لە ئیمرالیە سەریان هەڵداوە، لە باقی زیندانەکانی تورکیاشدا بڵاودەبێتەوە. ئێمە چاودێری ئەمە دەکەین، لەگەڵ ئەنجومەنی ئەوروپادا گفتوگۆ دەکەین

ئاماژەی بەوەشدا، ڕێبازەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ کۆنفیدرالیزمی دیموکراسی و یەکسانی جێندەری و ژینگە هەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چ لە جیهاندا دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت. بۆیە پێویستە خەڵک ئەمە بزانن و فێری ببن”.

جۆناسۆن سەرنجی بۆ ڕۆڵی ئەوروپا لە پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا ڕاکێشا و وتی: ئەوروپا وەک دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی، ئۆجالان و گەلی کورد بێ هیوا کردوە، ئەوروپا بەردەوامە لەم کارە. پێویستە یەکێتی ئەوروپا داوای لێبوردن لە هەموو خەڵکی جیهان بکات. نابێت بێهیوایان بکات، لە نیوەی ڕێگادا بەجێیان نەهێڵێت. پێویستە یەکێتی ئەوروپا فشار بخاتە سەر تورکیا و هەموو پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لاببات. عەبدوڵا ئۆجەلانیش مافی خۆی وەربگرێت. بە تایبەتی لەم بوارەدا فشارێکی زۆر پێویستە”.

ر.س

Comments are closed.