فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى دەوڵەتى تورک ماڵێکى لە سنوری شنگال بۆردومان کرد

ناوەندی هەواڵەکان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ  فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک ماڵێکیان لەسنوری شنگال بۆردومان کردو تا ئێستا زیانەکانى نەزانراون.

بەپێی زانیارییەکانى ڕۆژنیوز بەیانى ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک  ماڵێکی لە گوندی خەلەفی سەر بە هەرێمی بارێی سنوری شنگال بۆردومان کرد.

تائێستا زانیارییەکان لەبارەى زیانەکانى بۆردومانەکەوە نەزانراوە چییە.

ئەمە هێرشە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا خانوویەکی مەدەنی بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان لە شارۆچکەی خانەسۆر کردە ئامانج. لە هێرشەکەدا هیچ قوربانییەک نەبوو، بەڵام زیانی ماددی لە ماڵە مەدەنییەکاندا هەبوو.

هـ.ح

Comments are closed.