هێڵی شەمەندەفەری عێراق، توركیا لە نەخشەی گواستنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوور دەخاتەوە

خەونەكەی تاران بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی پەیوەندی هێڵی ئاسنین لەنێوان ئێران و عێراق و سوریا پەرەدەسێنێت، بەمەبەستی ئەوەی توركیا لە نەخشەی بازاڕی بازرگانی دووربخاتەوە، ئەمەش هەژموونی بازرگانی توركیا لە بازاڕی عێراق كەمدەكاتەوە، هەروەها وەك دەرچەیەكی بۆ ئابووری سوریا سەیر دەكرێت.

سەباح زەنگەنە

سەباح زەنگەنە، پسپۆری كاروباری عێراق بەڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنین و دووبارە باسكردنی لەلایەن تارانەوە شتێكی نوێ نییە، بەڵكو مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ چەندین ساڵ لەمەوبەر، كە ئامانجەكانی پشتەوەی زۆر گەورەن و سودی زۆرە بۆ ئێران.

موقدەم شەیبانی، توێژەری سیاسی ڕایگەیاند، پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسن پەیوەستە بە پەیوەندی ئێران لەگەڵ ئەنقەرە و پەیوەندیە هەرێمیەكان و نێودەوڵەتییەكانەوەیە، كە تا چەند گڵۆپی سەوزیان بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە هەڵكردوە.

موقدەم شەیبانی

ئاماژەی بەوەشكرد، دووبارە باسكردنەوەی ئەم بابەت لەسەر میزی گفتوگۆ دانانەوەی لە ئێستادا ڕەنگە پەیوەندی بە نزیكبوونەوەی ئەم دواییەی سعودیە و ئێرانەوە هەبێت، ڕەنگە تاران توانیبێتی بەشێك لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكان لەگەڵ سوریا بەرەوپێش ببات و لەسەر زەوی بەرجەستەیان بكات.

جگە لەوەش، ڕەنگە كۆدەنگییەكی ئەمریكی و ڕووسیاش هەبێت، بۆ ڕێگەدان بەم هەنگاوە، بەو پێیەی وەك دەرچەیەكی ئابووری بۆ ڕژێمی سوریا سەیر دەكرێت، بۆ هاندانی جوڵەی ئابووری لە زیاتر لەو وڵاتەدا.

زەهرا بەجاری

زەهرا بەجاری، سەرۆكی لیژنەی گواستنەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆژەكانی هێڵی ئاسن لەگەڵ ئێران زۆر گرنگن و هەژموونی بازرگانی توركیا لە بازاڕی عێراق كەمدەكەنەوە.

باسی لەوەشكرد، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا توركیا بەشداری كردووە،  لە هەناردەكردنی كاڵا و بەرهەمەكان بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار لەسەر حیسابی پیشەسازی عێراق، هەروەها بەشدارییەكی جددی كردووە لە كوشتنی هێڵی ئاسنی عێراق و گواستنەوەی وشكانی لە وڵاتەكەدا، بە پێچەوانەی ئەوەی ئێران دەیكات.

ئەوەشیخستەڕوو، پرۆژەی هێڵی ئاسنینی نێوان عێراق و ئێران كاردانەوەی ئەرێنی لەسەر عێراق زۆر لایەن دەبێت، لەڕووی كرێی ترانزێت و گواستنەوەی كەلوپەل لە عێراقەوە بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە، ئەمەش بەشدارە لە كارپێكردنی كارگەكانی عێراق و هێزی مرۆیی و هەناردەكردنی ئەوەی عێراق بەرهەمی دەهێنێت، كە ساڵانە بە ملیارەها دینار لە بودجەی عێراق پاشەكەوت دەكات.

یەحیا كوبەیسی

یەحیا كوبەیسی، لێكۆڵەری سیاسی عێراقی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، پەیوەندی هێڵی شەمەندەفەر پڕۆژەیەكی یەكگرتنی سیاسی، كۆمەڵایەتی، سەربازی و ئەمنییە، هەربۆیە جگە لە گواستنەوە ڕەهەندی دیكەی هەیە.

ڕوونیشیكردەوە، ئێران ئەمڕۆ خاوەنی ئایدۆلۆژیایەكی كاریگەر و گشتگیرە لە سوریا و عێراق، هەروەها خاوەنی چەك و كاریگەری و درێژكردنەوەی سەربازییە، هەروەها پەیوەندی وایەرلێس بە هەرزانترین و ئاسانترین و گەورەترین و بەتواناترین ڕێگا دادەنرێت، كە تاران بۆ پرۆژەكەی دابین دەكات.

دەشڵێت، ئەمانەی سەرەوە بەو مانایەیە تاران لە ڕێگەی پڕۆژەكەوە كاڵای خراپ لە وڵاتانی پەراوێز و لاوازی پیشەسازیدا ساغ دەكاتەوە، بەهۆی نوخبە سیاسییە خراپەكان، كە توانای سەرخستنی پڕۆژەیان لە وڵاتەكانیاندا نییە، دامەزراوەی سەربازی و پیشەسازی و كشتوكاڵی پەراوێز دەخەن.

هێڵی شەمەندەفەرەكە، هێڵەكانی شاری شەلەمچەی ئێرانی سەر بە پارێزگای خوزستان بە هێڵە شەمەندەفەرەكانی عێراق لە شاری بەسرە دەبەستێتەوە،  درێژییەكەی ٣٢ كم، ئەم هێڵە هەرسێ وڵاتی ئێران و عێراق و توركیا پێكەوە دەبەستێتەوە، لە سنووری سوریا لە ناوچەی تەنف یانبەناو شاری ئەبوكەمالدا تێپەڕ دەبێت.

هـ.ئ

 

 

Comments are closed.