عێراق بۆ یەكەمجار ژنێكی كرد بە باڵیۆزی وڵاتەكەی لە سعودیە

سەرۆك كۆماری عێراق فەرمانێكی كۆماریی بۆ دیپلۆماتكارێكی ژن دەكرد، بۆ ئەوەی وەك یەكەمین ژن ببێت بە باڵیۆزی عێراق لە سعودیە، هەروەها پێشتر ئەو ژنە چەندین پۆستی دیكەی هەبووە، لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقدا.

لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆمار عێراق، فەرمانێكی كۆماریی دەركرد بۆ سەفیا سوهەیلی دیپلۆماتكار و جێگری پێشووی وەزیری دەرەوە، بەمەبەستی دەستبەكاربوونی وەك باڵیۆزی عێراق لە سعوودیە، هەروەها فەرمانەكە لە کاتی دەرچوونیەوە لەلایەن وەزیری دەرەوە جێبەجێ دەكرێت.

وەسفیا سوهەیل سیاسەتمەدارێكی عێراقییە و كچی شەهید شێخ تالیب سوهەیل شێخی خێڵەكانی بەنی تەمیمە، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق بووە، هاوژینی بەختیار محمد ئەمین، وەزیری پێشووی مافی مرۆڤی عێراقە، هەروەها پێشتر پۆستی باڵیۆزی عێراقی لە ئوردن وەرگرتبوو.

لە ساڵی ١٩٦٦ لە بەغدا لەدایكبووە، لەگەڵ خێزانەكەی لە ساڵی ١٩٦٨ لەگەڵ باوكیدا ڕوویان لە ئوردن كردووە، یەكەم چالاكی سیاسی دیداری لەگەڵ كەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەكان بوو، لە سەڵاحەدین و هەولێر بە تایبەتی حەزی لە سازدانی خولی ڕاهێنان بوو بۆ ژنانی عێراق.

سەفیا ئەلسوهەیل بە سیاسەتمەدارێكی لیبراڵ و دیموكراسی و سەربەخۆ دادەنرێت، كاری كردووە بۆ ئەوەی دەستووری نوێ دروست بكرێت، بەتایبەتی لە بابەتی ماف و ئازادییەكان، مافەكانی ژنان،  بەشداری سیاسی، هەروەها لە لە ساڵی ٢٠٠٤، وەك یەكەم ژن پۆستی باڵیۆز لە مێژووی دەوڵەتی عێراق وەرگرت.

سەفیا سوهەیل یەكەم ژنە ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بوو لە پەرلەمانی عێراق، هەروەها یەكەم عێراقییە سەرۆكایەتی لیژنەی دۆستایەتی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا كردوە.

هـ.ئ

Comments are closed.