کەمێک پێش ئێستا کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکرایەوە و بە فەرمی کاراکرایەوە .
لە نوسراوێکدا کە واژۆی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی لەسەرە کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی لە کۆمسیۆنی بالای هەڵبژاردنەکانی کوردستانی ڕاگەیاند و لە رۆژنامەی فەرمی وەقایعی کوردستانیش بڵاوکرایەوە
پەدەکە ڕایگەیاند، بە کۆی دەنگی ٥٨ ئەندامی پەرلەمان، كاراكردنەوەی كۆمسیۆن ئەنجامدراوە و ئەمڕۆ لە رۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاوكرایەوەو لەمڕۆوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئەم بڕیارە سەرۆكی پەرلەمان رەتی کردەوە کە یاسایی بێت و بە نایاسایی و ناپەیڕەوی لەقەڵەمی دەدات و جێگری سەرۆكی پەرلەمانیش بە یاسایی و پەیڕەوی دەزانێت.
رۆژنامەی وەقایعی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دادەوە دەردەچێت و وەزیرەكەی فەرسەت ئەحمەدە كە سەر بە پەدەکەیە و سەرۆکی پەرلەمان داوای کرد هەر نوسراوێک واژۆی سەرۆکی پەرلەمانی لەسەر نەبێت بەرکار نەبێت و جێبەجێ نەکرێت .
Comments are closed.