ئەمڕۆ موچەى مانگى ٤ى ١١ شوێن دابەش دەکرێت

ڕۆژى ١٠ ى ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان خشتەى موچەى مانگى ٤ ى ئەمساڵى بڵاوکردەوە و بەپێى خشتەکە ئەمڕۆ موچەى وەزارەتى داد، ئەوقاف، ئەنجومەنى دادوەرى، دەستەکانى مافى مرۆڤ، دەستپاکى، وەبەرهێنان، ژینگە، دەزگاى مین، ناوچەکانى دەرەوەى هەرێم، کۆمیسۆن، دیوانى چاودێرى دارایی دابەش دەکرێت.

ڕۆژى ١٠ ى ئەم مانگە وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان خشتەى موچەى مانگى ٤ ى ئەمساڵى سەرجەم وەزارەتەکانى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستاندا ئاماژە بەوەکراوە، ئەمڕۆ موچەى وەزارەتى داد، ئەوقاف، ئەنجومەنى دادوەرى، دەستەکانى مافى مرۆڤ، دەستپاکى، وەبەرهێنان، ژینگە، دەزگاى مین، ناوچەکانى دەرەوەى هەرێم، کۆمیسۆن، دیوانى چاودێرى دارایی دابەش دەکرێت.

پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندبوو، هەموو ٢٥ ى مانگێگ دەست بە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران دەکەین، بەڵام چەندین مانگە نزیکەى ١٠ ڕۆژ بەسەر ئەو وادەدا تێپەڕ دەبێت، بەڵام حکومەت لەژێر فشارى موچەخۆراندا خشتەى موچە بڵاو دەکاتەوە.

ئ.م

Comments are closed.