له فەڕەنسا چالاکییەک بۆ پشتیوانی لە مەخمور بەڕێوەچوو

دوێنێ لە شاری ماریگنانی وڵاتى فەڕەنسا کوردستانیان گردبونەوە و تێیدا گەمارۆدانی کامپى مەخمور لەلایەن سوپاى عێراقەوە شەرمەزار کرا و داوا کرا سوپاى عێراق هەرچى زووە لە دەوروبەرى کامپەکە بکشێتەوە.

ئێوارەی دوێنێ لە شاری ماریگنانی باشوری وڵاتى فەڕەنسا چالاکییەک ئەنجامدرا و هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور ئیدانە کرا.

 کوردستانیان لە چالاکیەکەدا دروشمى “مەخمور تەنها نییە”-یان وتەوە و داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، کە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی بەرامبەر بە کامپی مەخمور، کە لە ژێر بەرپرسیارێتیی خۆیدایەتی، جێبەجێ بکات.

لە بەشێکى دیکەى چالاکیەکەدا کوردستانیان داوایان لە سوپای عێراق کرد، کە هەرچى زووە لە دەوروبەرى کامپى مەخمور بکشێنەوە.

ئ.م

Comments are closed.