دکتۆر دێژین فایەق، دەڵێت، کەشی گەرم فشاری زیاد دەخاتە سەر دڵ و بۆرییەکانی خوێن ئەمەش مەترسییەکانی گیرانی بۆرییە خوێنەکان و جەڵتەی دڵ زیاد دەکات.
دکتۆر دێژین فایەق، پسپۆڕى نەخۆشیەکانى سنگ، دڵ و بۆرییەکانی خوێن لە نوسینێکدا ئاماژە بەوە دەکات، گەرما مەترسى لەسەر توشبوانى نەخۆشى دڵ و بۆرییەکانی خوێن هەیە، کە دەقى نوسینەکەى بەمجۆرەیە:-
لەگەڵ درەوشانەوەی خۆر و بەربوونەوەی پلەکانی گەرما وەرزی گەشت و پشوو دەستپێدەکات، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێنیان ھەیە دەکرێت مەترسییەکی ڕاستەقینە بێت.
کەشی گەرم فشاری زیاد دەخاتە سەر دڵ و بۆرییەکانی خوێن ئەمەش مەترسییەکانی گیرانی بۆرییە خوێنەکان و جەڵتەی دڵ زیاد دەکات.
ڕێگە مەدەن ئەم مەترسییە ڕێگر بێت لە چێژ وەرگرتن لە کاتەکانت و چونە گەشتکردن، بۆ ئەو مەبەستە بڕی ئاوی پێویست بخۆنەوە و خۆتان بەدووربگرن لە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر و بەردەوام بن لە خواردنی خۆراکە تەندروستەکان و ئاگاداری نیشانە ئاگادارکەرەوەکانی جەڵتەی دڵ بن.
ئ.م
Comments are closed.