بەرخۆدانی پەنابەرانی کامپی مەخموور، لەدژی هەوڵەکانی سوپای عێراق، بۆ تەلبەندکردنی کامپەکە بەردەوامە و عێراقیش سوورە لەسەر تەلبەندکردنی، تائێستاش گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانیان بێ ئەنجامبوون.
لە ٢٠ی ئەم مانگەوە، سوپای عێراق، بە دەیان زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی و چەکی قورسەوە لەگەڵ پۆلیس و هێزی تایبەت دەوری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودییان داوە لە مەخموور و دەیانەوێت تەلبەندی بکەن، خەڵکی کامپەکەش چادریان هەڵداوە و لە بەرامبەریان دەستیان بە بەرخۆدان کردووە.
بەرخۆدانی خەڵکی کامپی مەخموور، ئەمڕۆ پێ دەنێتە پێنجەم ڕۆژییەوە، لەبەردەم هێزەکانی عێراق چادریان هەڵداوە و بە وتەی خۆیان، تا سوپای عێراق نەکشێتەوە ناگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەند چاوپێکەوتن و گفتوگۆ و کۆبوونەوەیەک، لەنێوان خەڵكی کامپەکە و بەرپرسانی سوپای عێراق ئەنجامدرا، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز لە زاری بەشداربوانی کۆبوونەوەکانەوە، هیچ ئەنجامێکی نەبووە و دۆخەکە وەک خۆی بەردەوامە و عێراق سوورە لەسەر تەلبەندکردنی کامپەکە.
ب.گ
Comments are closed.