ڕانیە
بەشێک لە چالاکوانانی ڕانیە داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان دەکەن و دەڵێن: پێویستە هەموان کار بکەن بۆ ئازادیی ئەو، چونکە هیچ کارێکی نەکردووە پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤ بێت، بەڵکو داوای ئازادیی و مافی نەتەوەکەی دەکات، دەشڵێن: تورکیا لەبیر و ڕامان و تێزەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەترسێت.
بەشێک لە چالاکوانانی مەدەنی لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی راپەڕین، لە بارەی گۆشەگیریی توندی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن داوای ئازاد کردنی دەکەن.

فەقێ محەمەد، چالاکوانی مەدەنی لەمبارەیەوە دەڵێت: ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەم قۆناغەدا بۆ گەلی کورد بەگشتی و گەلانی ژێردەست و ناوچەکە پێویستە، ئەگەر ئەو ئازاد بوایە، ئێستا بارودۆخی گەلی کورد و ناوچەکە باشتر دەبوو، بۆیە پێویستمان بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە .
ئەو چالاکوانە بانگەوازیی دەکات، لە هەموو مرۆڤێکی ئازادیخواز و شەرەفمەند، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرکردەکانی کورد و دەڵێت: پێویستە کار بکەن بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، چونکە ئەو سەر کردەیە هیچ کارێکی نەکردووە، کە پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤ بێت، بەڵکو داوای ئازادیی و مافی نەتەوەکەی دەکات و کار بۆئەوە دەکات.

هەر لەم بارەیەوە داستان عەلی چالاکوانێکی دیکە دەڵێت: پێویستە هەموو کەسێکی ئازادیخواز، کار بکات بۆ ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان، چونکە ئەو سەرکردەیە نەک تەنیا، لە ڕووە سیاسییەکەوە، بەڵکو لە لایەنە کۆمەڵایەتییەکەشەوە چەندین کتیبی نووسیوە، ئەرکی هەموو کەسێکە کە هەوڵبدات بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، ئێمەش وەک و گەلی کورد داوای سەرجەم مافەکانی گەلەکەمان و ئازادیی سەرجەم زیندانیان دەکەین، لەسەرووی هەمووشیانەوە ئازادیی بەڕێز ئۆجالان، چونکە ئەوە خەونی هەموو گەلی کوردە کە ئازادی ئەو سەرکردەیە بەچاوی خۆمان ببینین .
داستان تیشکی خستەسەر ئەوەش، کە دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، نەک هەر پێچەوانەی یاسا جیهانی و نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ مامەڵە دەکات، بەڵکو پێچەوانەی دەستوور و یاساکانی خۆشی وەستاوەتەوە و گۆشەگیریەکی توندی خستووەتە سەر بەڕێز ئۆجالان .
ئەو چالاکوانە ئاماژەی بەو ترسە گەورەیەی دەوڵەتی تورک دا لە ڕێبەر ئۆجالان و وتی: لەبیر و ڕامان و تیزەکانی دەترسێت و دەزانێت، کە بیر و تێزەکانی بگات بە گەلەکەمان جارێکیتر جۆشوخرۆش دەداتە بەر گەلەکەمان، کە بۆ تێکۆشان لەپێناو ئازادیی.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩وە تا ئەمڕۆ، لە زیندانی تاکەکەسی ئیمراڵیدا گۆشەگیر کراوە، لە ئێستاشدا گۆشەگیرییەکی توندی لەسەرە و ڕێگا بە خێزانەکەی و پارێزەرەکانی نادرێت سەردانی بکەن.
ب.گ
Comments are closed.