هەدەپە و پارتی چەپی سەوز سبەی بڕیاری کۆتایی لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە دەدەن

ئەمڕۆ کۆمیتەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز بەشێوەیەکی نائاسایی کۆبوونەوە و دوایین پێشهاتەکانی هەڵبژاردنی ٢٨ی ئایاریان تاوتوێکرد.

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی ناوەندی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێن: ئێمە دەمێکە ڕامانگەیاندووە کە کێشەکانی وڵاتەکەمان لەسەر بنەمای پراکتیکێکە کە لە ڕووی دیموکراسی و یاساوە لەگەڵ پرەنسیپە گشتگیرەکاندا ناگونجێت و بەردەوامیشین، بەتایبەتی یاسای هەڵبژاردن کە ئیرادەی گەل و دیموکراسی ناوخۆیی لەناو دەبات، دانانی کەسێک کە ئیرادەی گەل قۆرخ دەکات، لە ڕووی دیموکراسی و یاساوە قبوڵ ناکرێت و ڕوانگەی ئێمەش لەم بابەتەدا نەگۆڕە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەرکی هەموو لایەکمانە کە پرەنسیپەکانی دیموکراسی و یاسا بپارێزین و سازش نەکەین لەسەر هەڵوێستە بێ پرەنسیپەکان، ئێمە بەردەوام دەبین لە بابەتی یەکلاکەرەوەی خەبات بۆ دیموکراسی و یاسا و دادپەروەری.

ئەوەش لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە، ئاگاداری ئەو یارییانەین و ئەو تەڵانەی دانراون بۆ هەڵبژاردنی ٢٨ـی ئایار و دوای هەڵبژاردنی ٢٨ـی ئایار، ئێمە بەردەوامین لە هەڵسەنگاندنەکانمان کە ئەمڕۆ دەستمان پێکرد بە پێکهاتە و بۆردەکانی حزبەکانمان. لە ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکانمان، سبەی (٢٥ی ئایاری ٢٠٢٣) بڕیاری کۆتایی خۆمان و لێدوانەکەمان سەبارەت بە هەڵوێستمان لە هەڵبژاردنەکاندا لەگەڵ گەلەکەماندا بەیەکەوە دەبەستینەوە.

ر.س

Comments are closed.