ڕۆژەڤ

کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هۆڵی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە یادی رۆژی جیهانی منداڵانی ونبوو بەڕێوەدەچێت.

کاتژمێر ١١ى پێشنیوەرۆى ئەمڕۆ لە مەڵبەندی کوردۆلۆجی لە سلێمانی کۆرێکی تایبەت بە ناساندن و خوێندنەوەی کتێبی  شانۆنامەی ( درەختی مەرگ)لە نوسینى سەڵاح جەلال لەلایەن دڵشاد مستەفاوە بەڕێوەدەچێت .

هەوڵەکانى سوپای عێراق بۆ گەمارۆدان و تەلبەندکردنى کامپی مەخمور بەردەوامە.

ناکۆکییەکانى پەدەکە و یەنەکە لەسەر هەڵبژاردن درێژەى هەیە.

هەڵبژاردنەکانى تورکیا و خولی دووەمی هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى بەردەوامە.

قەیرانى ئاو لە عێراق و بەکارهێنانى ئاو وەک چەکێک لەدژی بەغدا لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە درێژەى هەیە.

پاش تەواوکردنى خوێندن لەلایەن گەنجانى مەخمورەوە هەلى کاریان پێ نادرێت.

کاردانەوەکان لەبارەى کاراکردنەوەى کۆمیسۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى هەرێم لەلایەن پەدەکەوە درێژەى هەیە.

هێرشەکانى سەر شنگال لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە بەردەوامە.

پارتى چەپى سەوز و هەدەپە ئەمڕۆ هەڵوێستى خۆیان لەبارەى خولى دووەمى هەڵبژاردنەکانى  سەرۆکایەتى تورکیا دەردەبڕن.

Comments are closed.