لەگەڵ بوونى ناڕەزایەتیەکان، بەڵام سوپاى عێراق هەوڵدەدات کامپى مەخمور گەمارۆ بدات – نوێکراوەتەوە

ناوەندى هەواڵەکان

لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە سوپاى عێراق هەوڵدەدات گەمارۆى کامپى مەخمور بدات، بەڵام دانیشتوانى کامپەکە ڕووبەڕوویان بونەتەوە و ڕێگرى لەو هەنگاوەى سوپاى عێراق دەکەن و بەهۆیەوە گرژى لەنێوان هەردوولادا دروستبووە.

بەپێى زانیارییەکان، لە بەرەبەیانى ئەمڕۆوە سوپاى عێراق هەوڵدەدات گەمارۆى کامپى مەخمور بدات، بەڵام دانیشتوانى کامپەکە ڕووبەڕوویان بونەتەوە و ڕێگرى لەو هەنگاوەى سوپاى عێراق دەکەن.

هەربەپێى زانیارییەکان بەهۆى هەوڵەکانى سوپاى عێراق بۆ گەمارۆدانى کامپى مەخمور، کە وایکردووە دانیشتوانى کامپەکە بچنە بەردەم ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان و ڕێگرى لەو کارە بکەن و لە ئێستاشدا گرژى لەنێوان هەردوولا دروستبووە.

هەروەها، سوپاى عێراق هەوڵدەدات بیرە ئاوەکان، کە سەرچاوەى ئاوى خواردنەوەى دانیشتوانى کامپى مەخمورن گەمارۆ بدات.

بەپێى وتەى دانیشتوانى کامپى مەخمور، هەوڵى گەمارۆدانى کامپەکە لەلایەن سوپاى عێراقەوە پیلانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکە و ئەوانیش ئەو هەنگاوە ڕەت دەکەنەوە.

جێگەى ئاماژەیە، لە ڕۆژى ٢٠ى ئەم مانگەوە سوپاى عێراق لەڕێگەى ژمارەیەکى زۆر هێزى سەربازى و زرێپۆشەوە، هەوڵدەدات گەمارۆى کامپى مەخمور بدات و تەلبەندى دەوروبەرى ناوچەکە بکەن، بەڵام لە لایەن دانیشتوانى کامپەکەوە ڕووبەڕى ڕێگرى بونەتەوە.

ئ.م

Comments are closed.