لە دژى گەمارۆدانى کامپى مەخمور لە ئەڵمانیا گردبونەوە بەڕێوەچوو

ناوەندى هەواڵەکان

لە دژی گەمارۆدانی کامپی پەنابەرانی مەخمور لە لایەن سوپای عێراقەوە، لە شارى دۆسێلدۆرف لە وڵاتى ئەڵمانیا کوردان گردبونەوە و ئەو هەوڵەى سوپاى عیراقیان شەرمەزار کرد و بەشداربوان داوایان کرد
دژى ئەو هەنگاوە تێکۆشان زیاتر بکرێت.

لە شاری دۆسێلدۆرفی وڵاتى ئەڵمانیا لە دژی هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانی کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی لەلایەن کوردانەوە چالاکییەکی شەرمەزارکردن بەڕێوەچوو.

بەشداربوان بە دروشمەکانی سڵاوکردن لە بەرخودانی خەڵکی مەخمور لە وێستگەی شەمەندەفەری دۆسێلدۆرف کۆبوونەوە.

لە چالاکییەکەدا سەبارەت بە هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانی کامپی پەنابەرانی مەخمور راگەیەندراو خوێندرایەوە و تێیدا بانگەواز بۆ زیاترکردنى تێکۆشان دژى ئەو هەوڵەى سوپاى عێراق کرا.

لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی “بژی بەرخودانی مەخمور” و “بمرێ خیانەت” وترانەوە.

ئ.م

Comments are closed.