نەخۆشخانەى ئانناى منداڵان بڵاویکردەوە، پێدانى خۆراکى تەندروست بەتایبەت پێدانى شیرى دایک، خەوتنى پێویستى منداڵ بەپێى تەمەنە جیاوازەکان هۆکارن بۆ بەهێزى سیستەمی بەرگری منداڵ، دەشڵێن، بەکارهێنانى دەرمانە سترۆئیدیەکان و تووشبوون بە نە خۆشیە ڤایرۆسى و بەکتریاکان هۆکارن بۆ لاوازبوونى سیستەمی بەرگری منداڵ .
نەخۆشخانەى ئانناى منداڵان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بە هۆكارەکانى بەهێزی و لاوازى سیستەمی بەرگری منداڵ دەکات و دەقى نوسینەکەشیان بەمجۆرەیە:-
هۆكارەکانى بەهێزی سیستەمی بەرگری منداڵ کامانەن؟
یەکەم- پێدانى خۆراکى تەندروست بەتایبەت پێدانى شیرى دایک.
دووەم- خەوتنى پێویستى منداڵ بەپێى تەمەنە جیاوازەکان.
سێیەم- دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانى چارەسەرى دژە هەوکردن.
چوارەم- پارێزگاریکردن لە پاکو خاوێنى تەندروستى منداڵ.
هۆكارەکانى لاوازى سیستەمی بەرگری منداڵ کامانەن؟
یەکەم- بەکارهێنانى دەرمانە سترۆئیدیەکان.
دووەم- تووشبوون بە نە خۆشیە ڤایرۆسى و بەکتریاکان.
سێیەم- هۆکارە زگماکیەکان.
چوارەم- بەکارهێنانى دەرمانى دژە شێرپەنجە.
ئ.م
Comments are closed.