نرخى نەوت بەرزبوەوە و بەهاى زێڕ و دۆلار دابەزین

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٢٢ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٤ دۆلار و ٩ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە دوێنێ بەبڕى یەک دۆلار بەرزبوەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٢ هەزار و ٩٨٢ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٩٥٩ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٢ دۆلار و ٩٨ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بەبڕى سێ هەزار دیناردابەزى.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەمشێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٤٥ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٩٩ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٥٣ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە  ١٤٦هەزار و ٢٥٠ دینارە و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٧ هەزار دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٧٧ هەزار دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە پێنج ملیۆن و ٩٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە هەزار و ٩٦٥ لیرەى تورکى.

ئ.م

Comments are closed.