کەشناسى هەرێم: لێزمە باران دەبارێت

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پروشکە باران لە هەندێ ناوچە دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک کاریگەرى زیاتر دەبێت و لەکاتەکانى شەودا هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت، دەشڵێن، سبەى لەناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و سلێمانی باران بارینێکی کەم دەبارێت و بەتایبەت لە سنورى سلێمانى ئەگەری لێزمە بارانی کورت خایەن هەیە .

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ، ئەمڕۆ پروشکە باران لە هەندێ ناوچە دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک کاریگەرى زیاتر دەبێت و لەکاتەکانى شەودا هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى لەناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و سلێمانی باران بارینێکی کەم دەبارێت و بەتایبەت لە سنورى سلێمانى ئەگەری لێزمە بارانی کورت خایەن هەیە .

 ئ.م

Comments are closed.