ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە

بانکى ناوەندى عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٢ ملیۆن و ١٧١ هەزار و ٢٩٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٣٣ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢١٩ ملیۆن و ٧١ هەزار و ٢٩٢ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٢ ملیۆن و ١٧١ هەزار و ٢٩٢ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو بڕە ٣٣ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٩١ ملیۆن و ٧١ هەزار و ٢٩٢ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە چوار مانگە بەرزبونەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى ئاستێکى پێوانەى تۆمارکردووە و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتیانى بە دواى خۆیدا هێناوە.

ئ.م

Comments are closed.