“ئەوانەی پشتیوانی لە ئەردۆغان دەکەن نۆکەری بێگانەن و کورد نین”

سلێمانی

نارەزایەتی و نیگەرانیی لایەنەکان لەبارەی پشتیوانی کردنی پەدەکە و حزبە ئیسلامییەکان بۆ ئەردۆغان و هاوپەیمانێتییەکانی، بەردەوامە و لەو بارەیەوە ئەندامێکی یەنەکە دەڵێت: ئەوانەی پشتیوانی لە ئەردۆغان دەکەن نۆکەری بێگانەن و کورد نین.

مریەم حاتەم فەتاح، کادیری بەشی ژنانی مەڵبەندى ڕێکخستنی سلێمانی یەنەکە ڕەخنە لەو لایەنانە دەگرێت، کە بەرگری لە ئەردۆغان دەکەن، دەڵێت، ئەو پارتانە لە پێناو بەرژەوەندیەکانیان پاڵپشتی لە ئەردۆغان دەکەن، کورد نین و ئێمەش بە کوردیان نازانین.

لە١٤ی ئایار هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەچوو، لەو هەڵبژاردنەدا پەدەکە و حزبە ئیسلامییەکان پشتیوانیان لە ئەردۆغان و هاوپەیمانەکەی هوداپار دەکرد، مریەم حاتەم فەتاح کادیری بەشی ژنانی مەڵبەندى ڕێکخستنی سلێمانی یەنەکە دژی ئەم هەڵوێستەیان دەوەستیتەوە، بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت:

مریەم حاتەم باسی لەوەکرد، کە ئاشکرایە بەدرێژایی مێژوو تورکیا مەترسییە بۆ سەر هەر چواربەشی کوردستان و هەمیشە لە هەوڵی داگیرکردن و کاولکاری ئەم خاکەدا بوون و ڕێسا و یاساکانیان پێشێلکردووە.

مریەم حاتەم وتیشی، خۆزگە دەکرا یەکدەنگ بین و بۆ مافەکانی نەتەوەی کورد تێبکۆشین، دژی ئەو داگیرکاریانە بێینە دەنگ، لە میژوودا هەوڵی زۆر دراوە بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی گەلی کورد، بۆیە دەبێت خەباتی بەرخودان بە یەک ڕیزی بەردەوامی پێدەدەین.

وتیشی، ئەردۆغان کەم تەرخەمی نەکردوە لە وێران کردنی شارەکان و گوندەکان، وازناهێنێت لە ژیانی هەڤاڵانمان لە چیا، هەمیشە تینووە بە خوێنی مناڵێکی ئەم کوردستانە، هیوادارم سەرکەوتوو نەبێت لەم هەڵبژاردنەدا کەسێک بێتە سەر دەسەڵات بتوانێت لە بەرژەوەندی گەلی کورد دا بێت و خۆشگوزەرانی بدی بهێنێت.

مریەم حاتەم فەتاح کادیری بەشی ژنانی مەڵبەندى ڕێکخستنی سلێمانی یەنەکە باس لەوەش دەکات، ئەوانەی بە زمان بڵێن کوردم، بەرژەوەندی نەبێت لەگەڵ ئەم وڵاتە ناتوانیت بەرگری لێبکات، لە کاتێدا خوێنی دەورو بەرەکەت دەڕژێت وڵاتەکەمان داگیر دەکات، لە ئیسلامیشدا نەهاتووە بەرگری لە ستەم کارێک بکەیت، وەك غەزایەک وایە خۆت بەکوشتن بدەیت لە پێناو وڵاتەکەت، ئەوانەشی پشتیوانی لە ئەردۆغان دەکەن ئەوە نۆکەری بێگانەن و کورد نین.

ش. ئـ

Comments are closed.