عێراق گرێبەستێکی لەگەڵ سعودیە واژۆکردوە بۆ دابینکردنی هەزار مێگاوات کارەبا

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند،ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی بۆ وەبەرهێنان و پەرەپێدانی کێڵگەی غازی عەکاز لە پارێزگای ئەنبار واژۆکردوە، کۆمپانیا سعودییەکان لەرێگای پرۆژەیەکی وزەی خۆرەوە بڕی هەزار مێگاوات کارەبا بۆ عێراق دابین دەکەن .

حەیان عەبدولغەنی لە میانی بەشداریکردنی لە ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە ڕایگەیاندوە، ئامانجی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی کێڵگەی غازی عەکاز گەیشتنە توانای بەرهەمهێنانی ٤٠٠ ملیۆن پێ سێجای ستاندارد لە ڕۆژێکدا.

ئاماژەی بەوەدا، ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ شانشینی سعودیە بۆ بەشداریکردن لە وەبەرهێنان لە پڕۆژەی نبراس،کەیەکێکەلە گرنگترین و ئومێدبەخشترین پڕۆژە ستراتیژییەکان لە پیشەسازییەکانی پترۆکیمیایی لە عێراق و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەوەشیخستەڕو، هیوادارین کۆمپانیا سعودییەکان بەشداری بکەن لە پەرەپێدانی کێڵگەکان و بەرهەمهێنانی غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، بەو پێیەی ئامانجمان پڕکردنەوەی پێویستی ناوخۆیی بۆ وزەی کارەبایە دوای گەشەپێدان .

رونیشیکردەوە، لەگەڵ لایەنی سعودی ڕێککەوتن کراوە بۆ گواستنەوەی هەزار مێگاوات وزەی کارەبا بۆ عێراق، هاوکات کۆمپانیا سعودییەکان وێستگەیەک دادەمەزرێنن بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بە بەکارهێنانی وزەی خۆر، وێستگەکەش گەورەترین وێستگە دەبێت لەسەر ئاستی عێراق کە وزەی خۆر بەکاربهێنێت بە توانای هەزار مێگاوات.

ر.س

Comments are closed.