دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی سێ گرووپی دزیکردن ڕادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ١٣ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیردەکات

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، لە پێناو پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و ڕێگریکردن لە کاری نایاسایی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوه بە ماددەکانی ( ٤٤٣ ، ٤٤٤ ، ٤٤٦ ) سیانزە کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکردووە .

ئاماژەی بەوەشداوە، تۆمەتباران لە سنوری شارۆچکەی چەمچەماڵ و شارەدێیەکانی دەوروبەری هەستاون بە دزیکردن لە ماڵان و دوکان و شوێنە گشتیەکان، هەروەها وەرگرتنی سەرانە لە هاوڵاتیان ، سەرجەم ئەو کەلوپەل و ئامێرانەی دزیویانە پێکهاتبوون لە ( ئۆتۆمۆبێل ، ئاڵتون ، پارە ، مۆبایل ) .

تۆمەتباران دانیشتوی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی خوارووی عێراقن و لە ئێستادا ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .

Comments are closed.