لەئەنجامی روداوێکی هاتووچۆ پێنج کەس گیانی لەدەستدا

لەئەنجامی ڕوداوێکی هاتووچۆ لەسنووری ناوچەی زرارەتی پێنج کەس گیانی لەدەستدا کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزان بوون.

بە گوێرەی زانیارییەکان لە نزیک گوندی قەلاتەجن لە سنووری ناوچەی زرارەتی لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان پێنج کەس گیانیان لە دەستدا.

 ئەو پێنج کەسەی لە رووداوی هاتووچۆکە گیانیان لە دەستداوە سەرجەمیان ئەندامانی یەک خێزانن.

 هاوكات ئەو پێنج کەسە بە رەگەز عەرەبن و ئۆتۆمبێلەکەیان کە لە جۆری تۆتۆیۆتا هایلۆکسە وەرگەڕاوە و لە ئەنجام دا هەر پێنجیان کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون گیانیان لە دەستداوە.

ر.س

Comments are closed.