عێراق دەبێتە ڕێڕەوی جیهانی بۆ گواستنەوەی کاڵا و وزە

ڕاوێژکارێکی سودانی ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی ڕێگای گەشەکردن، عێراق دەکاتە ڕێڕەوی جیهانی بۆ گواستنەوەی کاڵا و وزە.

هیشام ڕوکابی، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند: عێراق پشت بە ڕێگای گەشەپێدان دەبەستێت کە گواستنەوەیەکی جۆرایەتی پێکدەهێنێت لە واقیعی ئابووری و بازرگانی عێراقدا، چونکە عێراق دەبێتە ڕێڕەوی جیهانی بۆ گواستنەوەی کاڵا و وزە بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی گەورە.

ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی دەشڵێت: ئەم دەستکەوتانە دەبنە هۆی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتی عێراق لەڕێی بەشداریکردنی لە سەرچاوە نەوتییەکانی عێراق بۆ پاڵپشتیکردنی بودجەی گشتی و باشترکردنی هەلی کار.

لەوبارەیەوە وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، لەگەڵ سعودیە گەیشتونەتە ڕێککەوتن بۆ وەبەرهێنان لە پڕۆژەی نیبراس، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییە بەهێزەکان لە پیشەسازی پێترۆکیمیایی عێراق و ناوچەکەدا.

 

ر.س

Comments are closed.