ئەندامێکی لیژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کارەسات ئەوەیە ئێستا وەزیری داد بیت و بریارێکی نا پەیڕەوی و نایاسایی بەهای یاسایی پێ بدەیت .
ڕۆژان شەهید حەمە ڕەش، ئەندامی لیژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، کارەسات ئەوەیە یاسا دانەر بووبیت و ئێستا وەزیری داد بیت و سور بزانیت بڕیارێک نا پەیڕەوی و نایاساییە لە ڕۆژنامەی وقایعی کوردستان بڵاوی بکەیتەوە و بەهای یاسایی پێ بدەیت.
ئەوەشی ڕاگەیاندوە، بەردەوام جەخت دەکەینەوە لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن ، تا هەڵبژاردنێکی پاک و دوور لە ساختەکاری ئەنجام بدرێت، و ڕێگری بکرێت لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و چیتر لەپێناو بەرژەوەندی تاکە حیزبێکدا دامەزراوە دەستوریییەکان و دامەزراوە یاساییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ڕەوایەتی دان بەکاری نایاسایی بەکارنەهێنرێن .
ئاماژەی بەوەشداوە، هیوادارم ئەنجومەنی دادوەری نەکەوێتە هەڵەوە ، بەها و شکۆی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزێت و ڕێگە لەم کردارەی وەزارەتی داد بگرێت و شکۆیان بۆ بگێڕێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری کاراکردنەوەی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی واژۆکرد و لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بە بڕیاری وەزیری داد بڵاوکرایەوە.
ر.س
Comments are closed.