کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم  پێشبینییەکانی بۆ کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی ھەرێمی بڵاو کردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور و تۆزی سوک دەبێت و سبەینێش ئاسمان نیمچەهەور دەبێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی بڵاوی کردەوە، ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک، لەناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە سنورییەکان باران بارینێکی کەم دەبارێت لەگەڵ ھەورە تریشقەشدا.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسی پێشبینی دەکات، ئاسمان بە گشتی نیمچە ھەور بێت لە زۆربەی ناوچەکان، پلەکانی گەرماش لە زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبێتەوە لە پلەکانی ئەمڕۆ، بەڵام لە ھەندێک شوێن بە نزیکەی یەک پلە بەرزتردەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

ھەولێر : ٣٣ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٢ پلەی سیلیزی

دھۆک: ٣٢ پلەی سیلیزی

کەرکوک: ٣٧ پلەی سیلیزی

ھەڵەبجە: ٣٣ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٢٠ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٢ پلەی سیلیزی

سۆران : ٣٠ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٠ پلەی سیلیزی

س.س

Comments are closed.