هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هەڕەشەی بایكۆت كردنی دەنگدان دەکات لەسەر بودجە

ناوەندی هەواڵەكان

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هەڕەشەی بایكۆت كردنی دانیشتنی دەنگدان دەکات، لەسەر ڕەشنووسی یاسای بودجە، لە ئەگەریی زیاد نەكردنی پارەی پەرەپێدانی پارێزگا هەژارەكان، كە بڕیارە سبەی لەپەرلەمانەوە دەنگ لە سەر یاساكەی بدرێت.

سەبارەت بە تەرخان كردنی پارەی گەشەپێدانی پارێزگا هەژارەكان، دوعا قاسیر، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاكانی باشووری عێراق  و سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هەڵوێستی حزبەکەی بۆ میدیا ناوخۆییەكان خستەڕوو.

دوعا قاسیر، ڕایگەیاند، گفتوگۆكان لەسەر ڕەشنوسی یاسای بودجە بەردەوامە بۆ نەهێشتنی نادادپەروەریی پارێزگاكانی باشوور، دەشڵێت، ئەگەر پارەی گەشەپێدانی پارێزگا هەژارەكان زیاد نەكرێت، بایكۆتی دەنگدان دەکەین لەسەر پرۆژەیاسای بودجە.

ئاماژەی بەوەش كرد، ژمارەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان پێویستی بە لیژنەیەكی ڕاستەقینە و وردبینە، بۆ زانینی ژمارەی دروست، ئێمەش پێداگیرین لەسەر پێویستی دادپەروەریی بەرامبەر بە پارێزگا هەژارەكان و پێداچوونەوە بە مافەكانیان.

جێگەی ئاماژەیە، شەوی ڕابردوو لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، كۆتا دانیشتی لەسەر پرۆژەیاسای بودجە ئەنجامدا، كە تایبەت بوو بە پشكی هەرێمی كوردستان، دوارتر پرۆژە یاساكە ڕەوانەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كرا، بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق دەنگی لە سەر بدات.

هـ.ع

Comments are closed.