لیژنەی هۆڕەكان: لە ٩٠٪ی ئاوی عێراق لە کشتوکاڵدا بەفیڕۆدەچێت

سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و هۆڕەكان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە ٩٠%ی ئەو ئاوەی دەڕژێتە عێراقەوە، بۆ بواری كشتوكاڵ بەكاردەهێنرێت، بەهۆی ئامێری کۆن و شێوازە كۆنەكانی ئاودێرییەوە، بەفیڕۆدەچێت.

لەبارەی بە بەفیڕۆچوونی ئاو لە كەرتی كشتوكاڵدا،  فالح خەزعەلی، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو وهۆڕەكان لە پەرلەمانی عێراق هۆشداریی دەدات.

فالح خەزعەلی، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو وهۆڕەكان لە پەرلەمانی عێراق بەمیدیا ناوخۆییەكانی ڕاگەیاند، کە زیاتر لە ٩٠%ی ئەو ئاوەی عێراق وەریدەگرێت، بۆ بواری كشتوكاڵ بەكاردەهێنرێت، بەهۆی بەكارهێنانی شێوازە كۆنەكانی ئاودێرییەوە بەفیڕۆ دەچێت.

سەبارەت بەفیڕۆچوونی ئاو حكومەتی عێراق دەڵێت، كاردەكەن بۆ بۆ هێنانی ئامێر و سیستەمی پێشكەوتوو بەمەبەستی ئاودێری كردن لە كەرتی كشتووكاڵدا، بەمەبەستی ڕێگریی كرد لە بەفیڕۆچوونی زیاتری ئاو.

هـ.ع

Comments are closed.