لە كەلار بەهۆی خوڵبارینەوە ۱٦ کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کران

گەرمیان

لەسنووری شارۆچکەی کەلار، بەهۆی خوڵبارینەوە ۱٦ هاوڵاتی گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شەهیدی هەژار و بەرپرسێکی نەخۆشخانەکەش دەڵێت: ئێستا کەس لەنەخۆشخانە نەماوە.

لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە، شەپولێکی خۆڵبارین ڕووی لەسنوری ئیدارەی گەرمیان کردووە و بەهۆی کاریگەرییەکانییەوە، ژمارەیەک هاوڵاتی توشی تەنگەنەفەسی بوون و گەیەنراوەنەتە نەخۆشخانە.

ڕزگار لەتیف، جێگیری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: بەهۆی شەپۆلی خوڵبارینەکەوە، ۱٦ هاوڵاتی گەیەنراونەتە نەخۆشخانە بەمەبەستی چارەسەر، بۆ هەموویان چارەسەری پێویست کراوە و بەشێکیان بۆ چەند کاتژمێرێک لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

بەوتەی جێگیری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، ئەو نەخۆشانەی براونەتە نەخۆشخانە، بەشێکیان تووشی تەنگەنەفسی بوون، کە شەش کەسیان منداڵ بوون.

لەئێستادا سەرەڕای کەمبوونەوەی شەپۆلی خوڵبارینەکە، كەشوهەوای هەرێمی كوردستان ناجێگیرە و خۆڵبارین لاوازبووە و بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی تا سبەینێ كۆتایی بەو شەپۆلە خۆڵبارینە دێت.

س.س

Comments are closed.