لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ١٩٩چەتەی داعش لە عێراق كوژراون

ناوەندی هەواڵەكان

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ١٥٥ چەتەی داعش دەستگیر كراون، هەروەها هێزە ئەمنییەكان زیاتر لە ١١٩ چەتەیان كوشتووە و تا ئێستا ٣٠٣ تونێل و میوانخانەی داعشیان لەناو بردووە.

سەبارەت بەئاماری دەستگیر كردن و كوژران و لەناوبردنی پاشماوەكانی چەتەكانی داعش لەعێراق، لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.

لیوا تەحسین خەفاجی دەڵێت: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بەردەوامە لە بەدواداچوونی گرووپە تیرۆریستییەكانی داعش لە هەموو شوێنێك، هەروەها زیاتر گرنگی بەو ناوچانە دەدەن، كە ئەم گرووپە تیرۆریستیانەی تێدایە، تیرۆریستان زیاتر ڕوودەكەنە ناوچە شاخاوییەكان چونكە دوور و سەلامەتە بۆیان، بە تایبەت لە زنجیرە چیای حەمرین، دەریاچەی حەمرین، وادی شای و وادی زەیتون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بیابانی ئەنبار و ناوچەكانی ڕۆژئاوای نەینەوا هەمیشە باندە تیرۆریستییەكانی تێدایە، هەروەها ئەو تیرۆرستانە لەدەستی هێزە ئەمنییەكان خۆیان حەشار دەدەن، چونكە بەردەوام هێزە ئەمنییەكان بەدوایانەوەن.

ڕوونیشیكردەوە، ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی داعش لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەستگیركراون ١٥٥ تیرۆریستی تێپەڕاندووە، هەروەها هێزە ئەمنییەكان زیاتر لە ١١٩ تیرۆریستیان كوشتووە و ٣٠٣ تونێل و میوانخانەی داعشیان لەناوبردوە،

هـ.ع

Comments are closed.