حكومەتى هەرێم گۆڕانکارییەکانى ناو پڕۆژە یاسای بودجە ڕەتدەکاتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە ئەو گۆڕانکارییانەی لە پرۆژە یاسای بودجەدا کراون نادەستوورین و دژی ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدان. دەشڵێت: پابەند نابین پێیانەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەمڕۆحکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: ئەو گۆڕانکاریانەی دوێنێ لەلایەن لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەر پرۆژە یاسای بودجە ئەنجام دران، نادەستوریین و دژی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقە.

وتیشی: ئەو گۆرانکارییانە دژی بنەماکانی رێککەوتنی حکومەتی ئیدارەی دەوڵەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگییان لەسەر دراوە.

حکومەتى هەرێم ئاماژەى بەوەشکردوە، ئێمە وەک حکومەتی هەرێم،بەهیچ شێوەیەک ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبوڵ ناکەین.

هەروەها حکومەتى هەرێم دووپاتیکردوەتەوە کە پابەندی هیچ بڕیارێکی تر نابن جگە لەو ڕێککەوتنەی پێشتر لە گەل حکومەتی سودانی کراوە.

ه.ح

 

Comments are closed.