ئاڤێستا: ئەگەر دەسەڵاتی فاشیست بشکێنین ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین

ناوەندی هەوڵەکان

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە دەڵێت: هەڵگرتنی گۆشەگیری تەنیا بە ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەبێت، ئەگەر دەسەڵاتی فاشیزم هەڵوەشێنین و تێکیبشکێنین، دەتوانین ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین، وەک کۆمەڵگا دەتوانین قڕکردن و کۆمەڵکوژیی سەر ژنان لەناو ببەین.

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە، لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات، باس لە چەند پرسێکی گرنگ دەکات.

ئاڤێستا رایگەیاند کە لەیلا سۆرخوێن ٣١ ساڵ بەشداری لە رێپێوانی ٥٠ ساڵەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد و وتی، ” هاوشێوەی هەڤاڵ عەگید کە ١٥ی تەباخی لە گابار رێکخستن و جێبەجێی کرد، هەڤاڵ لەیلاش لە هەنگاوی ١ی حوزەیراندا لە گابار فەرماندەیی کرد.”

ئاڤێستا لەبارەی ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کە ٢٨ی ئایار بەڕێوە دەچێت، پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی، ” تێکشکاندنی عەقڵیەتی فاشیستی ئەردۆغان کە داعش، تالیبان، هوداپار و هەموو شێوەیەکی فاشیزمی لەنێو خۆیدا کۆکردووتەوە، ئەرکی سەرەکی گەلی کوردستان و هەموو گەلانی تورکیا و هەموو ژنانە. پێویستە فاشیزم بە دەستی ژنان هەڵبوەشێنرێت.

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی یەژەئاستار لە راگەیەندراوێکدا، شەهیدبوونی لەیلا ئامەد فەرماندەی گۆڕەپانی بۆتان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پاژک و پەکەکەی راگەیاند. شەهدبوونی هەڤاڵ لەیلا، هەموو هەڤاڵانی تێکۆشان، گەلی کورد و دۆستەکانمان و ژنانی تێکۆشەری غەمگین کرد. سەرەتا لە کەسایەتی فەرماندەی گەریلا ئازادەکان شەهیدی گەورەمان لەیلا سۆرخوین، بە رێز و خۆشەویستیەوە یادی هەموو شەهیدان ئازادی دەکەمەوە و سەرم لەبەرامبەر یادەوەریەکانیدا دادەنەوێنم. بەڵێن دەدەم کە ئامانج و داواکاریەکان بۆ تێکۆشان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ دکەین. سەرەخۆشی لە خانەوادەی هەڤاڵ لەیلا سۆرخوێن دەکەم. هاوبەشی خەمیانم. هەروەها لە کەسایەتی خانەوادەکەماندا سەرەخۆشی لە هەموو گەلی قاڕەمانی ئامەد و هەموو گەلەکەمان دەکەم. دەڵێم سەری رێبەرئاپۆ، شەڕڤانان و میلیتانەکانی تەڤگەری ئازادی ساخ بێت.

بووە فەرماندەیەکی بوێری گەریلا

٣١ ساڵە هەڤاڵ لەیلا دەنایسن. ساڵی ١٩٩٣ لە ئامەدەوە رووی لە هەرێمی بۆتان کرد و بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. لە تەمەنی گەنجێتی خۆیدا، لە تەمەنی بچووکیدا بە دڵسۆزییەکی گەورە، بوێری و زەردەخەنەی سەر لێوەکانی و ئەوینێکی گەورەوە هاتە چیاکانی کوردستان.

هەڤاڵ لەیلا بە شەڕڤانی دەستی بە تێکۆشانی ٣١ ساڵەی خۆی کرد. بە هێزری جەوهەری خۆی، بە رۆحی ئیرادە و تێکۆشەری، بە رەنجی خۆی هەنگاو ەب هەنگاو ئەرکێکی گەورەی خستە سەر شانی و بووە میلیتانی پێشەنگی تەڤگەری ئازادی و فەرماندەیەکی بوێری گەریلا.

چاوەکان هەموو کاتێک لەسەر هەڤاڵانی وەک هەڤاڵ لەیلایە. دڵسۆز، قاڕەمان بوو، هەڤاڵێکی زۆر باشی هەڤاڵانی بوو. لەسەر راستی و هێڵی رێبەر ئاپۆ، دڵسۆزی رێبەرتی و هەڤاڵێکی سمبوڵ بوو. هەڤاڵ لەیلا لەسەر هێڵی رێپێوانی ٥٠ ساڵە کە رێبەر ئاپۆ دایرشتووە، ٣١ ساڵ هەڤاڵتی ئێمە کرد. ٣ جار چووە بۆتان و لە بۆتان تێکۆشانی بەڕێوەبرد.

پێشەنگی بۆ هەنگاوی یەکی حوزەیران کرد

ساڵی ٢٠٢٣ پیلانگێڕێ نێونەتەوەیی لەنێو تەڤگەرەکەماندا تەسفیەکردنی رێکخستن کرد. بەم شێوەیە ویستیان کە رێبەر ئاپۆ لە دورگەی ئیمڕالی گۆشەگیر بکەن، لە دەرەوەی تەڤگەری ئازادی تەسفیە بکەن. یەکێک لەو کەسانەی کە بە قاڕەمانی لەدژی هێڵی تەسفیەکردن و خیانەت وەستایەوە، تێکۆشا و ئەو قۆناغەی گەیاندە سەرکەوتن هەڤاڵ لەیلا سۆرخوێن بوو. یەکێک لەو کەسانەی کە دەنگی رێبەر ئاپۆ بیست کە دەیگوت، ‘ئەوەی منی خۆشدەوێت روو لە بۆتان بکات’ و ‘ هەر کەسێک لە چیاکان دابەزێت نابێت ژنان دابەزن’ هەڤاڵ لەیلا بوو و ئەو فەرمانەی بەبێ دوودڵی جێبەجێ کرد. لە قۆناغی هەنگاوی ١ی حوزەیراندا ئەو قسانەی رێبەرتی وەک فەرمان بینی و لەگەڵ کۆمەڵێک هەباڵ رووی لە بۆتان کرد و پێشەنگایەتی قۆناغەکەی کرد. لە زێدی عەگیدانی گابار بەرپرسیاری خستە سەر شانی. هاوشێوەی هەڤاڵ عەگید (مەحسوم قورقماز) کە لە گابار هەنگاوی ١٥ی تەباخی رێکخستن، هەڤاڵ لەیلاش لە گابار فەرماندەیی هەنگاوی ١ی حوزەیرانی کرد.

هەڤاڵ لەیلا هەڤاڵی ئازیمە، زەلال، چیچەک، ئەڤین، نودا، گولبەهار، گولچیا و پەیمانەکان بوو. بە بەردەوامی لەگەڵ هەڤاڵان لەسەر هێڵی رێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا، لە دڵەوە خاوەنداری لە ئەرک و بەرپرسیاری خۆی کرد.

خزمەتی بە چوار پارچەی کوردستان کرد

هەڤاڵ لەیلا هیچ کاتێک سنورەکانی نەدەناسی. لەبەردەم تێکۆشان هیچ شتێکی وەک رێگر نەدەبینی. لە چوارپارچەی کوردستان خزمەتی کرد. لە رۆژهەڵاتی کوردستان تاوەکو زاگرۆس، لە زاگرس تاوەکو چیاکانی باکوری کوردستان، لە بۆتان هەنگاو بە هەنگاو گەریلایەتی کرد. بە سەدان هەڤاڵی پەروەردە کرد. بۆ سوپای ئازادی ژن هەم لە ئاستی شەڕڤانی و هەمیش فەرماندەیی ئەرک و بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ کرد. ئەگەر ئەمڕۆ تێکۆشانی ئازادی ژن و کوردستان تاوەکو جیهان بۆ هیوای ئازادی گۆڕاوە، ئەگەر شۆڕشی ژن لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە پارادایمی رێبەر ئاپۆی دیموکراتی – ئیکۆلۆژی لەسەر ئازادی ژن لەگەڵ ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاوێتە بووە و ئەگەر دروشمی ‘ژن ژیان ئازادی’ مرۆڤەکانی بەرەوە کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتی ژن لە جیهاندا بردووە، ئەگەر رۆژهەڵاتی کوردستان چەندین مانگە بەرخۆدان و سەرهەڵدان دەکات بە پێشەنگایەتی ژنان، ڕۆڵ و رەنج و تێکۆشانی هەڤاڵ لەیلا لەم تێکۆشانەدا جێگەیەکی تایبەتی هەیە. لەژێر فەرماندەیی هەڤاڵ لەیلادا، لەگەڵ هەڤاڵ سمکۆ و ساریاکان شان بە شان چالاکی فیداییان کرد. بە بوێری و شێوەی چالاکی خوڵقێنەر، شێوەی گەریلایەتی مۆدێرنی پرۆفیشناڵیان جێبەجێ کرد. ئەو شەڕڤانانە لەژێر فەرماندەیی هەڤاڵ لەیلا بە بوێری، دڵسۆزی و فیداییبوون تێکۆشانیان بەرز کرد.

ئازارە گەورەکان هۆکارن کە هەنگاوی گەورە بنێین

ئەمڕۆ ئێمە دەبینین کە گەلەکەمان لە سەرتاسەری کوردستان رووبەرووی قڕکردن بووەتەوە. رێبەر ئاپۆ لەژێر گۆشەگیریەکی قورسدایە. گۆشەگیری لە هەموو لایەکەوە قورس دەکرێت. لەسەر کۆمەڵگاکەمان پاکتاوی سیاسی هەیە. هێرشی دڕندانە و بێئەخلاقی دژی تەڤگەری ئازادی بە هەموو جۆرە چەکێک و تەکنەلۆژی نوێ وەک گازی کیمیایی، تەرمۆباریک، هەموو جۆرە چەکێکی ئەتۆمی، هەیە. گەریلاکانی ئازادی بەو پەروەردەیەی کە لە فەرماندەکانی وەک هەڤاڵ لەیلا وەریان گرتووە، لەسەر بناغەی میلیتانی و رێنمایی بە ئیرادەیەکی گەورەوە بەرخۆدان دەکەن.

هەرچەندە شەهیدبوونی هەڤاڵ لەیلا، هەموو هەڤاڵانمان ئازاد دەدات، بەڵام ئێمە تەڤگەرێکی بەم شێوەیەین کە ئێمە لە رێبەر ئاپۆ فێر بووین کە ئازاری گەورە بەرەوە سەرکەوتنی گەورەمان دەبات. پێداگیریمان بۆ ئازادی بەهێزتر دەکات. ئەڤین و وابەستەبوونمان بۆ هێڵی ئازادی ژن، لەدژی فاشیزم کە رێگە نادات ژنان هەناسە بدەن، رۆژ بە رۆژ بەهێزتر دەبن.

قاڕەمانە گەورەکانمان وەک هەڤاڵان لەیلا و گوڵچیا کە ئەم دواییە شەهیدبوونیان راگەیەندرا و پەیمان باگۆک، فازیڵ، راپەرین ئەمد، ئەڤین گۆیی کە لەم مانگانەی دواییدا شەهید بوون، دڵسۆزی گەلەکەمان بۆ تێکۆشان بەهێزتر دەکەن. پێویستە باش بزانرێت، تاوەکو قاڕەمانەکانی وەک لەیلا سۆرخوێن هەبن، گەلی کوردستان هیچ کاتێک دەست لە تێکۆشانی هەڵناگرێت. لەسەر هێڵی لەیلا و گوڵچیاکان ئێمە لەسەر بناغەی یادکردنەوەکەیان تێکۆشان لە هەموو جێگەیەک گەورەتر دەکەین.

ئەگەر بتوانین فاشیزم هەڵوەشێنین، دەتوانین ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین

بە تایبەتی لەم ساڵەدا، دوژمن کە لە رامانی ئازاد، هێڵی ئازادی ژن و فەلسەفەی ئازادی دەترسێت، بۆ ئەوەی دەنگی رێبەر ئاپۆ ببڕێت کە دەنگی ئازادی هەموو گەلانی ژێردەستەیە، گۆشەگیری قورس و سیاسەتی فاشیزمی قێزەون بەڕێوە دەبات. ٢٦ مانگە ئێمە هیچ زانیاریەکمان لە رێبەر ئاپپۆ وەرنەگرتووە. لە دورگەی ئیمڕالی یاسای تایبەت بەڕێوە دەبەن. بەم هۆکارە سڵاوی خۆم پێشکەش بە رێبەر ئاپۆ دەکەم کە ئیرادەی هەموو کوردستانە. سڵاو لەم هەڵوێستە هێژایە دەکەم و رێزی خۆم پێشکەش دەکەم.

گەلەکەمان لەم رۆژانەد لە هەموو گۆڕەپانێک بە عەقڵیەتێکی گەورەوە لەدژی فاشیزم تێدەکۆشێت. گەلەکەمان دەزانێت کە لەدژی گەریلا هێرش هەیە، لەسەر کۆمەڵگاکەمان قڕکردنی سیاسی هەیە، بە دەستی پیلانگێڕانی نێودەوڵەتی گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ سەپێندراوە، بە یاسای تایبەت بە دەستی کۆنسەی ئەوروپا کە پێشەنگایەتی دەکات، گۆشەگیری قورس کراوە.

دەزانین کە گۆشەگیری نەک تەنیا لەلایەن فاشیزمی ئەردۆغان و باخچەلیەوە بەڕێوە دەبرێت. بەرپرسیاری ئەوە هێز و دەوڵەتەکانی جیهانن. بە سەدان بانگەوازی کراون. لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا تاوەکو سی پی تی، بۆ هەموو دەزگاکان راگەیەندراو بڵاوکرانەوە. بۆ شکاندنی گۆشەگیری زۆر کۆنفڕانس، کۆبونەوە و بانگەوازی ئەنجامدران، بەڵام گۆشەگیری بەردەوامە. هەڵگرتنی گۆشەگیری تەنیا بە ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەبێت. ئەگەر فاشیزم هەڵوەشێنین، ئەگەر دەسەڵاتی فاشیست بشکێنین، دەتوانین ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین. وەک کۆمەڵگا دەتوانین قڕکردن و کۆمەڵکوژی سەر ژنان لەناو ببەین. وەک هەڤاڵ لەیلا پێویستە ئێمە ئەوان تێکبشکێنین. پێویستە ئێمە پێشەنگایەتی قۆناغەکە بکەین. پێویستە ئێمە لەسەر هێڵی ژنی ئازادی تێبکۆشین. لەیلالن لەسەر بناغەی ئایدۆلۆژی ئازادی ژن، لەسەر هێڵی ژنۆلۆژی کە زانستی ژنە، خۆمان ئیفادە بکەین.

پێویستە فاشیزم بە دەستی ژنان هەڵبوەشێندرێت

لەسەر ئەو بەڵێنەی کە بە هەڤاڵ لەیلا و شەهیدانمان داوە، ئەگەر هەناسەیەک بدرێت، ئەویش لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا، بە ئازادی رێبەر ئاپۆ، ئازادی گەلەکەمان و ژنان دەبێت. ئێمە باش دەزانین کە گەلەکەمان ئەرکی سەردەمی خۆمان جێبەجێ دەکەن. لەم ساتانەدا، تێکۆشانێکی گەورەیان بەڕێوە برد. بۆ هەڵوەشاندنی فاشیزم هەڵبژاردنی دیموراتی وەک رێبازێکی تێکۆشان بەکار دەهێنن. لەگەڵ هەموو ساختەکاری و فێڵێک، گەلەکەمان بە تایبەتی لە ١٤ی ئایاردا وانەیەکی گەورەی پیشانی فاشیست و قڕکەراندا. بەڵام هێشتا کارەکانمان تەواو نەبووە. لە رۆژانی داهاتوودا لە ٢٨ی ئایاردا خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری هەیە. لەم باوەڕەدام کە گەلەکەمان و هەموو گەلان لە تورکیا، لایەنە دیموکراتەکان، رێکخستنەکانی ژنان، رۆشنبیر، هونەرمەند و هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگا لەدژی فاشیزم ٢٨ی ئایار فاشیزم تێکدەشکێنن.

بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە بانگەوازی لە هەموو گەلەکەمان و بە تایبەتی گەلانی تورکیا دەکەم. گەلی کوردستان ئەرکی خۆی بە رێکوپێکی جێبەجێ دەکات، بەڵام نابێت ئەم بارە تەنیا لەسەر شانی گەلی کوردستان بێت. نە تەنیا گەلی کورد بەڵکو هەموو ئازادیخوازان، دیموکراتەکان، هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا کە پێویستیان بە یەکسانی و ئازادی هەیە، زیان دەبینن و دەبێت لەبەرامبەر فاشیزم هەستنە سەرپێ. تەنیا بەم شێوەیە دەتوانن وڵامی قۆناغەکە بدەنەوە و گۆشەگیری بشکێنن، داگیرکەران تێک بشکێنن و ئازادی مسۆگەر بکەن.

لەسەر ئەم بناغەیە، ئەرکی سەرەکی گەلی کوردستان، هەموو گەلانی تورکیا و ژنان ئەوەیە کە عەقڵیەتی فاشیستی ئەردۆغان کە داعش، تالیبان و هوداپار و هەموو جۆرە فاشیزمێکی لەنێو خۆیدا کۆکردووەتەوە، تێکبشکێنن. هەموو ژنان ئەمە باش دەزانن. پێویستە هەڵوەشاندنی فاشیزم بە دەستی ژنان بێت. ئەم فاشیزمە، ئەم عەقڵیەتە لە هەموو کەسێک زیاتر دوژمنایەتی ژنان دەکات. لەم بڕوایەدام کە لە ٢٨ی ئایاردا لایەنی دیموکراسی سەردەکەوێت. بەم شێوەیە تۆڵەی هەموو شەهیدان، هەموو بەرخۆدانی زیندانەکان و گەلانی ژێردەستە دەکرێتەوە. قۆناغەکە ئەم بەرپرسیاریە دەخاتە سەر شانمان، هەنگاوەکان بەم شێوەیە رێکخراون. کات کاتی ئازادی، کاتی یەکێتیە. کاتی تێکشکاندی فاشیزم و فراوانکردنی یەکێتی گەلانە. لەسەر ئەم بناغەیە بانگەوازی دەکەم: بە رۆحی لەیلا، گوڵچیا، فازیل، پەیمان و ڕاپەرینەکان، گەلەکەمان ئەرکە مێژووییەکەی جێبەجێ دەکات. بۆ جێبەجێکردنی ئەمەش، لە هێڵی لەیلاکاندا تێکۆشان گەورە بکەن و ئەرک و بەرپرسیاری خۆتان جێبەجێ بکەن.”

Comments are closed.