– لەگەڵ نزیکبوونەوەى ١٠٠ ساڵەى پەیمانى لۆزاندا کۆڕێک بۆ سالار مەحمود ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەسلێمانی و لە هۆڵی کۆنفڕانسەکانى سی دی ئۆ کاتژمێر ١٠:٣٠ بەڕێوە دەچێت.
– دیدارێکى هاوبەش سەبارەت دانانى تێڕوانین و دیدێکی ستراتیژی نیشتیمانى و نەتەوەیی بۆ ئەوەى بکرێتە نەخشەرێگایەک بۆ کاری ئایندە لە چوارچێوەى بارودۆخی سیاسی، مەراسیمێک کاتژمێر ١٠ بۆ ئەو مەبەستە لە شاری هەولێر لە هۆلی یەکێتى پەرلەمانتاران بەڕێوە دەچێت.
– کاتژمێر ١١ لەى هۆڵی ساڵۆنى کوردستانی نوێ کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەى کتێبی سایکۆلۆژیای ڕاگەیاندن و ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە هێورکردنەوەى پاش هێدمە بەڕێوە دەچێت.
– ئەنجامی هەڵبژاردنەکانى تورکیاو هەڵبژاردنى خولی دووەمی سەرۆک کۆماری تورکیا
– ناکۆکییەکانى پەدەکە و یەنەکە لەسەر هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەردەوامە.
– گۆڕانکارییەکان لە پڕۆژە یاسای بودجەى عێراق نیگەرانى حکومەتى هەرێمی لێدەکەوێتەوە.
– بەهۆی ناکۆکی سیاسییەوە، دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە دواخرا.
– لە باشوری کوردستان و لە رۆژئاوای کوردستان دانەوێڵەى جوتیارانى کورد دەسوتێنرێن.
– هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانی کەمپی مەخمور بەردەوامەو دانیشتوانی کامپەکەش بە بەرخۆدانێکى بەهێز ڕێگریان لە سوپای عێراق کردوەو گفتوگۆش لەنێوان هەردوولا بەردەوامە.
Comments are closed.