سوپای عێراق جارێکی تر هەوڵی تەلبەندکردنی کامپی مەخموور دەدات

سوپای عێراق کە لە ٢٠ی ئایارەوە هەوڵی تەلبەندکردن و گەمارۆدانی کامپی پەنابەرانی مەخموور دەدات، ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەستیان بە جموجووڵ کردووە بۆ تەلبەندکردنی کامپەکە و پەنابەرانی مەخمووریش بەردەوامن لە بەرخۆدان.

لە ٢٠ی ئایارەوە سوپای عێراق هەوڵ دەدات، کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخموور تەلبەند بکات، بۆ ئەو مەبەستەش سەدان سەرباز و زرێپۆشیان بە دەوری کامپەکە بڵاوە پێکردووە، هاوکات بەرخۆدانی خەڵکی مەخموور لە بەرامبەر ئەم گەمارۆیە بێ وەستان بەردەوامە و شکستیان بە هەوڵەکان هێناوە.

ئەمە لە کاتیکدا خەڵکی مەخموور ماوەی هەشت ڕۆژە لەناو خێمەکانییان بەرخۆدان دەکەن و دەڵێن لەسەر داوای دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناهێڵین تەلبەند بکرێت .

ئەمڕۆش جارێکی تر سوپای عێراق دەستیکردوەتەوە بە جموجۆڵ بۆ تەلبەندکردنی کامپەکە و گەماڕۆدانی پەنابەرانی ناو کامپی مەخموور .

Comments are closed.