بەرەبەیانى ئەمڕۆ هێزەکانی عێراق جارێکیتر بە هێزێکی زۆرەوە چوونەتە سەر کامپی مەخموور و دەیانەوێت قولەی سەربازیی لە دەوروبەری کامپەکە دابنێن، دانیشتوانى کامپەکەش بەرخۆدان دەکەن و ڕێگریی دەکەن.
لە ۲۰ی ئەم مانگەوە سوپای عێراق هەوڵی هەڵکەندنی چاڵی تاوەر و قولەو تەلبەند دەدات بەدەوری کامپی مەخمووردا، بەڵام بە بەرخۆدانێکى گەورە ڕێگرییان لەو هەوڵە کردووە و سوپای عێراقیان ناچار بە گفتوگۆ کرد.
بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە سوپای عێراق بە هێزێکی زۆرەوە چوونە سەر کامپی مەخموور و دەیانەوێت تاوەر دابنێن و کامپەکە تەلبەند بکەن، بەڵام جارێکی دیکە خەڵکی کەمپەکە دژی ئەم هەوڵەش وەستانەوە و تائێستا بەرخۆدانى کامپەکە لەدژی سوپای عێراق بەردەوامە.
هـ.ح
Comments are closed.