نرخى دۆلار و زێڕ بەرزبوونەوە

ناوەندی هەواڵەکان

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٦ دۆلار و ٩٥ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٢ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە دوێنێ بەبڕى دوو دۆلار دا بەجێگیرى مایەوە .

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٢ هەزار و ٥٨٦ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٩٤٦ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٢ دۆلار و ٥٩ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بەبڕى یەک هەزار دینار بەرزبوەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەمشێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٤٤ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٩٨ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٥٢ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە  ١٤٦هەزار و ٨٠٠ دینارە و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٧ هەزار دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٧٧ هەزار دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە پێنج ملیۆن و ٧٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە دوو هەزار  لیرەى تورکى.

ئ.م

Comments are closed.