ڕووسیا پایتەختی ئۆکراین بۆردوومان دەکات

سەرۆکی شارەوانی کیێڤ ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ڕووسیا لەڕێگەى ژمارەیەکى زۆر فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردووەتە سەر شارەکەمان و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکى مەدەنى گیانی لەدەستداوە، سوپاى وڵاتەکەمان وەڵامى هێرشەکەی داوەتەوە و و ژمارەیەک فڕۆکەى بێفڕۆکەوانیان خستووەتە خوارەوە.

ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانی کیێڤ بە میدیاکانى وڵاتەکەى ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ڕووسیا لەڕێگەى ژمارەیەکى زۆر فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر شارەکەمان.

سەرۆکی شارەوانی کیێڤ باسی لەوەشکردووە، لە ئەنجامى هێرشەکانى ئەمڕۆى ڕووسیا بۆسەر شارەکەمان هاوڵاتییەکى مەدەنى، کە ژنێکى تەمەن ٤١ ساڵە گیانی لەدەستداوە و کەسێکى دیکەش برینداربووە و زیانێکى زۆرى ماددیشى لێکەوتووەتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، سوپاى وڵاتەکەمان وەڵامى هێرشەکانى ڕووسیا-یان داوەتەوە و ژمارەیەک فڕۆکەى بێفڕۆکەوانیان خستوەتە خوارەوە.

جێگەى ئاماژەیە، لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ـەوە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین دەستیپێکردووە، زیاتر لە ساڵێکە جەنگ لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێکى زۆرى خاکى ئۆکراین لەلایەن سوپاى ڕووسیاوە دەستیبەسەرداگیراوە و لە ڕۆژى ٣٠ ى مانگى ئەیلولى ساڵى ڕابردوو سەرۆکى ڕووسیا لە ٢٠%ى خاکى ئەو وڵاتەى بەفەرمى خستە سەر نەخشەى ناوچەکەى و ئەوەش نیگەرانى وڵاتانى ئەوروپا و ئەمریکاى بەدواى خۆیدا هێنا.

ئ.م

Comments are closed.