ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٨ ملیۆن و ٧١٧ هەزار و ٤٠٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٤٠ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢١٨ ملیۆن و ٥١٧ هەزار و ٤٠٦ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٨ ملیۆن و ٧١٧ هەزار و ٤٠٦ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو بڕە ٤٠ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢١٨ ملیۆن و ٥١٧ هەزار و ٤٠٦ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە چوار مانگە بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى ئاستێکى پێوانەى تۆمارکردووە و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتیانى بە دواى خۆیدا هێناوە.

ئ.م

Comments are closed.