لە مەیدان ١٠ دۆنم زەوی دەغڵ و دان سووتا

لەسنووری شارەدێی مەیدان، ١٠ دۆنم زەوی دەغڵ و دان و دەیان دۆنم پووش و پاوان سووتا و بەرگریی شارستانی شارەدێی مەیدانیش دەڵێت: هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەنزیک گوندی تۆبخانەی سەربەشارەدێی مەیدان لەسنووری شارۆچکەی خانەقین، ئاگر لە زەوی جوتیارێک کەوتەوە و دوای یەک کاتژمێر توانرا کۆنترۆڵ بکرێت.

ئەمجەد ئەسعەد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی شارۆچکەی دەربەندیخان، بەڕوژنیوزی وت: لەگوندی تۆپخانە، ئاگر لەزەوی جوتیارێک بەناوی حاجی ساڵح گەڵاڵی  کەوتووەتەوە، دە دۆنم زەوی دەغڵ ودان و دەیان دۆنم زەوی لەوەڕگاو پووش و پاوان سووتاوە.

لەسەر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەش، سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتى بەرگریی شارستانی شارەدێی مەیدان، بە ڕۆژنیوزی وت:  ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەبای کارگەیەکی کەسارەوە بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای نزیکەی کاتژمێرێک لەهەوڵی بەردەوامی کارمەندانی بەرگریی شارستانی مەیدان و باوەنوور  و دەربەندیخان توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت

ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ نزیکەی شەش دۆنم گەنمی جوتیارێک لە گوندی گورگەی فەتاح لە سنووری شارۆچکەى چەمچەماڵ بەهۆکارێکی نادیار سووتا.

هـ.ح

Comments are closed.