ساختەکارییەکانی ئەردۆغان لە هەڵبژاردندا ئاشکرا دەبێت

هەوڵەكانی ئەردۆغان بۆ ئەنجامدانی ساختەكاریی بەردەوامە و لە بنكەیەكی دەنگدان لە ئامەد ژنێك بە كارتێكی ساختە هەوڵیدا دەنگ بە ئەردۆغان بدات و لە ناوچەی سەیهانیش پرۆسەی هەڵبژاردنیان ڕاگرت.

هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار، لە هەڵبژاردنی گەڕی دووەم بۆ سەرۆكایەتی توركیا ئاكەپە و ئەردۆغان چەندین هەوڵیانداوە بۆ ئەنجامدانی ساختەكاریی .

لە خوێندنگەی ئامادەیی ‘نامیک کەمال’ لە دیاربەکر، ژنێک بە كارتی ساختە هەوڵی دەنگدانیدا و پاش دەستبەسەرداگرتنی فۆڕمەكەی دەردەكەوێت دەنگی بە ئەردۆغان داوە.

هەروەها، لە ناوچەی سەیهانی سەر بە ئادەنە پرۆسەی دەنگدان ڕاگیراوە.

س.س

Comments are closed.