لە چەند دیمەنێکی ئابڕووبەرانەدا، ئەردۆغان لەو ناوەندەی دەنگی لێداوە، بانگەشە بۆخۆی دەکات و بەدەستی خۆی پارە بەسەر خەڵکدا دابەش دەکات و داوا دەکات دەنگی پێبدەن، ئەمەش لە میدیا جیهانییەکان بووە بە ڕۆژەڤ و کراوە بە گاڵتەجاڕ.
لە کاتژمێر ٠٨:٠٠بەیانی ئەمڕۆ، گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی لە تورکیا دەستیپێکرد و لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە کۆتاییهات، هەریەک لە کڵیچدار ئۆغڵو و ئەردۆغان کێبڕکێی بەدەستهێنانی سەرۆکایەتی تورکیا دەکەن.
وێڕای پێشێلکاریی و ساختەکارییەکانی ئاکەپە و ئەردۆغان بۆ زیادکردنی دەنگی خۆیان، چەند گرتە دیمەنێکی ئابڕووبەرانەی ئەردۆغان میدیا جیهانییەکانی تەنیوە و وەک گاڵتەجار نیشانی دەدەن.
میدیا جیهانییەکان دەڵێن ئەوەی، کە لە جیهاندا نایبینی لە تورکیادا ڕوودەدات، ئەردۆغان دە دۆلاریی و یاری منداڵان بەدەستی خۆی دابەش دەکات بۆ کۆکردنەوەی دەنگ، لەگەڵ چەندین دەستەواژەی تری ڕەخنەییانە و گاڵتەپێکردن.
ب.گ
Comments are closed.