نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری لە هەولێر تەقە لە دوو کەس کرا و یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی تریان بریندار بوو، پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری روداوەکەی ڕاگەیاند.
پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی سێ کەسی ڕاگەیاند کە تۆمەتباری سەرەکی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆی شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێر بوون و دەڵێت، “ئەو تۆمەتبارانە لە گوندی کەڵەکینی خەلیفان دەستگیرکراون”
بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسەی کێشەی لەگەڵ بکوژەکە هەبووە، پێش چەند رۆژێک ئۆتۆمبێلەکەی فرۆشتووە، بکوژەکان چاودێری ئۆتۆمبێلەکەیان کردووە و ئاگادار نەبوون ئەو ئۆتۆمبێلە فرۆشراوە لای کەسێکی دیکەیە، ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکردوون و کەسێکیان کوشتووە و کەسێکی دیکەشیان بریندار کردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە ترافیک لایتی شەقامی ١٠٠ مەتری لە هەولێر، دوو هاوڵاتی لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن کەسێکەوە دەستڕێژی گولەیان لێدەکرێت و شۆفێرەکە گیانی لەدەستدا و ئەویتریان بریندار بوو .
ر.س
Comments are closed.