شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق بەرەو ئێران بەڕێكەوت

كەمێك پێش ئێستا شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەڕێكەوت، بەمەبەستی  تاوتوێكردنی ڕێكارەكانی پاراستنی ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق بەسەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەرەو ئێران بەڕێكەوت، بڕیارە لەو سەردانەدا تاوتوێی ناوچە سنورییەكان و ئاسایشی نێوان هەردوو وڵات بكرێت.

نووسینگەی ڕاوێژكاریی ئاسایشی نیشتمانیی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، لەژێر ڕێنمایی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، كەمێك پێش ئێستا  شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق بە سەرۆكاییەتی قاسم ئەعەرەجی بەرەو ئێران بەڕێكەوت.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئامانجی سەردانەکە، كۆبوونەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی ئێران بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی سنوورەكانی نێوان عێراق و ئێران.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، سەردانی هەردوو شاری هەلێر و سلێمانی كرد، لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی ئەمنی سلێمانی كۆبوویەوە، لەكۆبوونەوەكەدا تاوتوێی پاراستنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان کرا بەهاوبەشی لەگەڵ عێراق.

هـ.ئ

Comments are closed.