نرخى دۆلار و نەوت بەرزبوونەوە

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ٥٧ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٣ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە دوێنێ بەبڕى یەک دۆلار بەرزبوەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٢ هەزار و ٥٧٦ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٩٤٦ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٢ دۆلار و ٥٨ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بەجێگیرى مایەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەمشێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٤٤ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٩٨ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٥٢ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە  ١٤٧هەزار و دینارە و نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٥٧ هەزار دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٧٧ هەزار دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە پێنج ملیۆن و ٨٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە دوو هەزار و پێنج لیرەى تورکى.

ئ.م

Comments are closed.