تاوە باران دەبارێت و هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تاوە بارانى کورت خایەن دەبارێت، کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و کاریگەرییەکەى لە دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت، دەشڵێن، سبەى تاوە باران دەبارێت، کە هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت و خۆڵبارین بەردەوامى دەبێت.

کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تاوە بارانى کورت خایەن دەبارێت، کە هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و کاریگەرییەکەى لە دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت و هەروەها خۆڵ دەبارێت و خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان شەش بۆ هەشت کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى تاوە باران دەبارێت، کە هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت و خۆڵبارین بەردەوامى دەبێت.

ئ.م

Comments are closed.