ئەمڕۆ بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە

بانکى ناوەندى عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٤ ملیۆن و ٨٥ هەزار و ٥٦٠ دۆلاری خستووەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن: لەو بڕە ٢٦ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٢٧ ملیۆن و ٢٣٥ هەزار و ٥٦٠ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥٤ ملیۆن و ٨٥ هەزار و ٥٦٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەو بڕە ٢٦ ملیۆن و ٨٥٠ هەزار دۆلار بەشێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٢٧ ملیۆن و ٢٣٥ هەزار و ٥٦٠ دۆلاریش بەشێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە چوار مانگە بەرزبونەوەى نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى ئاستێکى پێوانەى تۆمارکردووە و ئەوەش نیگەرانى هاوڵاتیانى بە دواى خۆیدا هێناوە.

ئ.م

Comments are closed.