لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا، بەپێی ئەنجامە بەراییەکانى دەستەی هەڵبژاردنەکان، ئەردۆغان جارێکى دیکە هەڵبژێردرایەوە، بەڵام گەلى کورد بە ئەدرۆغانی وت: نەخێر، بەوپێیەی لە شارەکانی باکووری کوردستان کەمترین دەنگی بەدەستهێناوە.
دوێنێ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا بەڕێوەچوو، کە زیاتر لە ٦٠ ملیۆن کەس مافى دەنگادانیان هەبوو، بەڵام ڕێژەى بەشداریی کردنى هاوڵاتیان لە پڕۆسەى دەنگدان، نزیکەى ٥٣ ملیۆن کەس بووە و بەپێی ئەنجامە بەراییەکانى دەستەی هەڵبژاردنەکان ئەردۆغان جارێکى دیکە هەڵبژێردرایەوە بۆ سەرک کۆماری تورکیا.
ئەردۆغان، کە پرسی کوردی بە سیاسەتی نکۆڵیی کردن و پێداگریی لە ئەقڵییەتی شەڕانگێزانە قوڵتر کردووەتەوە، لە هەڵبژاردنی خولی دووەمی سەرۆکایەتی کە دوێنێ بەڕێوەچوو، جارێکی دیکە لە ناوچە کوردییەکان کەمترین دەنگی هێنا و کورد دەنگیان بە کەمال کڵیچدار ئۆغڵوو پاڵێوراوی هاوپەیمانیی میللەت- دا.
پێداگریی ئەردۆغان لە شەڕدا بووە هۆی ئەوەی کە کورد دەنگی پێ نەدات
لە شرنەخ و جولەمێرگ، کە هاوسنووری ناوچەکانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشینن لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی هێرش و داگیرکاریی و ئەقڵییەتی شەڕانگێزانەی ئەردۆغان، کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە دەستپێکردووە، ئەردۆغان دەنگی نەهێنا، لە پرۆسەى دەنگداندا ژمارەى دەنگەکانی ئەردۆغان لەو ناوچانە هیچ زیادیان نەکرد و لە بەرامبەردا کڵیچدار ئۆغڵوولە شرنەخ لە ٧٦.٣٠٪ و لە جۆلەمێرگ لە ٧٢٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
ناوچە کوردییەکانى باکوورى کوردستان بەڵێیان بۆ گۆڕانکاریی کرد
ئامەد، کە بووەتە ناوەندی سیاسەتەکانی فشار و سەرکوتکاریی ئاکەپە دژ بە گەلى کورد، تێیدا ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانى خولى دووەمى سەرۆکایەتیدا لە ٢٣.٣٧٪ی دەنگەکان و کەمال کلیچدار ئۆغڵوش لە ٧١.٦٪ى دەنگەکانی بە دەستهێناوە.
ئەردۆغان لە مێردین لە ٣٤٪ی دەنگەکانی بە دەستهێنا، کە هەمان دەنگەکانی پێشوویەتی لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨دا، هەروەها لە باتمان لە٣٢٪ ى دەنگەکانی بەدەست هێناوە، لە بەرامبەردا کەمال کڵیچدار ئۆغڵوولە مێردین لە ٦٥.٢٢٪ و لە ئێلح-یش لە ٦٧.٩٠٪ى دەنگەکانى بەدەستهێناوە.
لە دێرسیم، کە ئاکەپە چڕترین سیاسەتی شەڕی تایبەتی تیادا ئەنجام دەدات، ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨دا، لە ١٨٪ی دەنگەکانی بە دەستهێنابوو، بەڵام لە هەڵبژاردنەکەى دوێنێ لە ١٧.١٩٪ی دەنگەکانی دێرسیمی بە دەستهێنا، بەڵام کەمال کڵیچدار ئۆغڵوو لە ٨٢.٨١٪ی دەنگەکانی دێرسمی بەدەستهێنا.
ئەردۆغان لەم شارانەى باکوورى کوردستان دەنگەکانی زیادی نەکرد و لە بەرامبەردا دەنگەکانى کەمال کڵیچدار ئۆغڵوو بەمشێوەیەیەن:- لە ئەردەخان ٥٧.٦٨٪، لە قەرس لە ٥٦.٤٠٪، لە ئیدر ٦٦.٧٨٪، لە ئاگری لە ٦٥.٧٨٪، لە موش لە ٥٨.٣٣٪، لە وان لە ٦١.٥٠٪، لە بەدلیس ٥٠.٢١٪، لە سێرت لە ٥٥.٤٤٪ و بەپێى ئەم ئەنجامانەش زۆرینەی دەنگدەرانی باکووری کوردستان بە ئەردۆغانیان وت ‘نا’ و بە گۆڕانکارییان وت، بەڵێ.
ئ.م
Comments are closed.